Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا چالاکییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایان لە دەستەی کوردستانی تاوتوێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-9-2021، سڤین موسلەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدراڵ، دانیال ماکۆمارک هەڵسووڕێنەری کاروباری كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان لە سەردانێكدا بۆ سلێمانی، لەگەڵ وەفدێكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی كۆبوونەوە

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە کارگەی کەلتووری سلێمانی لە ئۆفیسی پارێزەرانی ئاو بەڕێوەچوو، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی پڕۆژەی پیشنیازكراوی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و رێكخراوی ئارت پلەس  و رێكخراوی پارێزەرانی ئاوی عیراق، سەبارەت بە ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەسەركردەوە

هەر لە كۆبوونەوەكەدا كە د.شنە شەریف عەبدوڵڵا و مامۆستا شاگوڵ ئەبوبەكر عەلی مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سەفین عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری رێكخراوی ئارت پلەس، نەبیل موسا بەڕێوەبەری رێكخراوی پارێزەرانی ئاوی عیراق ئامادەیبوون، سەرجەم كاروچالاكییەكانی ئێستای پڕۆژەكە بۆ وەفدی میوان روونكرایەوە. هەروەها پیشنیاز كرا لە داهاتوودا پێكەوە كار لە سەر پڕۆژەی هاوبەشی دیكە بكرێت. 

شایانی باسە، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە ماوەی سێ رۆژدا (17و 18و 19-9-2021)، هەینی و شەممە و یەكشەممە، چوار سیمینار و چەند چالاكییەك لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەشێوەیەكی گشتی و بەتایبەت گەرمبوونی زەوی و كەمبوونەوی سەرچاوە ئاوییەكان و پیسبوونی زەوی، بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر پڕۆژە و چالاکییەکان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link: