دکتۆر رێباز ئاوات ئه‌حمه‌د توێژه‌ر و مامۆستا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی کە بڕوانامەی دکتۆرای له زانکۆى ئۆکلاهۆما له سه‌نته‌رى زانستیى ته‌ندروستى له شارى ئۆکلاهۆما له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا بەدەستهێناوە، کار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌کی نایاب له بوارى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا ده‌کات و به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه
له‌وباره‌یه‌وه، دکتۆر رێباز ئاوات ئه‌حمه‌د توێژه‌ر و مامۆستا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی به سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی راگه‌یاند: هه‌ر له منداڵییه‌وه تواناى تێڕامان و وردبوونه‌وه یه‌کێک بووه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ژیانم، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکار بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه بگه‌مه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دکتۆرا له ساڵى (٢٠١٥-٢٠٢٠) به سکۆلارشیپى زانکۆى ئۆکلاهۆماى پزیشکی، وتیشی: سووربوون له‌سه‌ر زیاتر فێربوون و توێژینه‌وه‌ى زانستى هۆکارێکی سه‌رەکی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بم و دۆزینه‌وه نایابه‌که‌م له بوارى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌م و خۆشبه‌ختانه ئێستا پشتیوانیى ماددى و مه‌عنه‌وى زاناکانى زانکۆى مه‌ریلاندى پزیشکى و کۆمپانیاى (Gennoa Bio) به‌ده‌ستهێناوه، تا بخرێته قۆناغه‌کانى (Food and Drug Administration) له چوارچێوه‌ى پرۆگرامى پۆست دکتۆرا له زانکۆى ناوبراو، تاوه‌کو به پراکتیکى تاقیبکرێته‌وه و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا توشبووانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه لێى سوودمه‌ند ببن
دکتۆر رێباز ئاوات ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: خۆشحاڵم به‌وه‌ی که هه‌وڵ و ماندووبوونه‌کانی چه‌ند ساڵه‌م گه‌یشتوونه‌ته بوارى تاقیکردنه‌وه تاوه‌کو نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه سوودمه‌ند بن له داهاتوویه‌کى نزیکدا، وتیشی: ئاماده‌م هاوکاریى هه‌ر گه‌نجێکى توێژه‌ر و زانستخواز بکه‌م که بیه‌وێت جێده‌ستى دیاربێت له به‌ره‌وپێشبردنى زانست له هه‌رێمى کوردستاندا، چونکه زانست و فێربوون بنه‌ماى سه‌رکه‌وتنى گه‌لانه، راشیگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه من گه‌نجێکم له کوردستانه‌وه ده‌ستمپێکردووه و ئێستا بوومه‌ته جێگه‌ى متمانه‌ی زاناکانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، بۆیه هه‌ر که‌سێک تواناکانى بخاته گه‌ڕ ده‌توانێت بگات به ئامانجه‌کانى که له کۆتاییدا بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تییه