لینکی خێرا

بانگەواز بۆ پێشنیاری پڕۆژەی توێژینەوە

هەموو ساڵێکی خوێندن دامەزراوەی کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) داوای پێشنیاری توێژینەوە دەکات بۆ هاوکاریکردنی پارە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانتان. ئەو توێژەرانەی (هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا، ماستەر، و بەکالۆریۆس) کە ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی توێژینەوە دەکەن/ یان پێشنیاریان هەیە کە پێویستیان بە پێشکەشکردنە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سندوقەکە.

لە ئێستادا بانگەوازی داواکاری داخراوە.

به‌م نزیکانه‌ تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه‌ ده‌کرێته‌وه‌

له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چالاکییه‌کانى تایبه‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ به‌م نزیکانه‌ (تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه‌ له‌ زانکۆى سلێمانی)، بکرێته‌وه‌

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکیشه‌ کار له‌سه‌ر دروستکردنى تونێله‌که‌ ده‌کرێت، تونێله‌که‌ش له‌ پاشماوه‌ى ماده‌ به‌کارهاتووه‌کانى وه‌کو پلاستیک و نایلۆن دروستده‌کرێت، هه‌ر له‌ تونێله‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێک له‌باره‌ى هۆشیاریى ژینگه‌ییه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو

پڕۆژه‌ى تاوتوێکردنى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا،‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، فه‌ند ده‌کرێت و پڕۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شه‌ له‌نێوان ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى سلێمانى و رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له‌ عیراق

بۆ زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى پڕۆژه‌ و چالاکییه‌کانه‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌