رۆژی 8-11-2021،مارى پارێت لێپرسراوی نووسینگه‌ى یه‌کێتیى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان به‌هاوڕێیه‌تیی خاتوو سیمۆن کارلشتیته‌ر راوێژکارى یه‌کێتى ئه‌وروپا له عیراق، له زانکۆی سلێمانی پڕۆژه‌ی تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه، به‌سه‌رکرده‌وه
لێپرسراوی نووسینگه‌ى یه‌کێتیى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستخۆشی له ستافی پڕۆژه‌که کرد. ستافی پڕۆژه‌که‌ش قۆناغه‌کانی جێبه‌جێکردن و ئامانجی دوورمه‌ودای پڕۆژه‌که‌یان روونکرده‌وه له‌پێناوی پاراستنی ژینگه‌ی وڵات و کارکردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی زیاتر له‌پێناوی پاراستنی ژینگه‌دا
شایانی باسه، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چالاکییه‌کانى تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره به‌م نزیکانه (تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه له زانکۆى سلێمانی)، بکرێته‌وه
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکیشه کار له‌سه‌ر دروستکردنى تونێله‌که ده‌کرێت، تونێله‌که‌ش له پاشماوه‌ى ماده به‌کارهاتووه‌کانى وه‌کو پلاستیک و نایلۆن دروستده‌کرێت، هه‌ر له تونێله‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێک له‌باره‌ى هۆشیاریى ژینگه‌ییه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو
پڕۆژه‌ى تاوتوێکردنى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، فه‌ند ده‌کرێت و پڕۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شه له‌نێوان ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى سلێمانى و رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق
بۆ زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه و چالاکییه‌کان کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه