لە تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، چالاكییەكان لەبواری ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە بەردەوامن و رۆژانە چین و توێژە جیاوازەكان سەردانی پڕۆژەكە دەكەن

پڕۆژەی تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا،‌ لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، فەنددەكرێت و پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەنێوان دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی ئارت پلەس و پارێزەرانی ئاو لە عیراق

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی پڕۆژە و چالاكییەكانەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە