رۆژی سێشەممە 16-11-2021، تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، كرایەوە

لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، چالاكییەكانی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەردەوام دەبن، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی سێشەممە 16-11-2021، (تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی)، كرایەوە و لە رۆژانی 16 و 17 و 18-11-2021، چەند چالاكییەكی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و هۆشیاریی ژینگەیی پێشكەش دەكرێن

لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەكەدا، پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و تیشكیشی خستە سەر گرنگیی پڕۆژەكە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی بواری ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، ئاماژەی بەوەشدا: لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، چالاكییەكانی تایبەت بە بواری ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەردەوام دەبن

هەروەها لەلایەن سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە و پسپۆڕانی بواری ژینگەوە، زانیاریی پێویست لەبارەی گرنگیی پاراستنی ژینگە و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە

شایانی باسە، پڕۆژەی تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا،‌ لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، فەنددەكرێت و پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەنێوان دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی ئارت پلەس و پارێزەرانی ئاو لە عیراق

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی پڕۆژە و چالاكییەكانەوە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە