برای بەڕێزم پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.مۆفەق خالید ئیبراهیم سەرۆکی زانکۆی راپەڕین

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز خالید ئیبراهیم خۆشناو باوکی بەڕێزتان و کەسایەتیی دیاری سنووری راپەڕینم پێگەیشت

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامییش بە ئێوەی بەڕێز و کەسوکارتان ببەخشێت و دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی