له چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کانى تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به پێشکه‌شکردنی چه‌ندین پڕۆژه و چالاکی، قوتابیان و فێرخوازان ئاشناده‌کرێن به پڕۆژه‌ی تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژانى یه‌کشه‌ممه 5-12-2021، دووشه‌ممه 6-12-2021، له هۆڵى قوتابخانه‌ى شاکاری بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی، چه‌ند چالاکییه‌ک و چه‌ندین بابه‌تى ژینگه‌یى پێشکه‌شکران
هه‌روه‌ها رۆژانى پێنجشه‌ممه 2-12-2021، شه‌ممه 4-12-2021، له هۆڵى بۆنه‌کانى خوێندنگه‌ى ره‌ئوفى عه‌لى ئه‌فه‌ندی- بنه‌ڕه‌تی، چه‌ند چالاکییه‌ک و چه‌ندین بابه‌تى ژینگه‌یى پێشکه‌شکران
له‌میانی چالاکییه‌کاندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له قوتابیان که وه‌ک فێرخواز به‌شداربوون له‌لایه‌ن راهێنه‌رانى پڕۆژه‌که‌وه له به‌شه‌کانى فه‌لسه‌فه،په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت، کیمیا، زینده‌وه‌رزانى زانکۆی سلێمانی، راهێنانیان پێکرا
چه‌ندین بابه‌تى ژینگه‌ییش له‌باره‌ی هۆکار و کێشه‌کانى پیسبوونى ژینگه، رێگه‌کانى چاره‌سه‌ر خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاکی پێشکه‌شکران له‌باره‌ی جۆره‌کانى پیسبوونى ژینگه، هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران، گرنگیی پاراستنى ئاو و به‌فیڕۆنه‌دانى خۆراک و که‌مکردنه‌وه‌ى به‌کارهێنانى پلاستیک و ئه‌و مادانه‌ى بۆ یه‌کجار به‌کارده‌هێنرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان پۆسته‌رى هونه‌رى و وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى ناوچه پیسبووه‌کان خرانه‌ڕوو
پڕۆژه‌ى تاوتوێکردنى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، فه‌ند ده‌کرێت و پڕۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شه له‌نێوان ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى سلێمانى و رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق
بۆ زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى پڕۆژه و چالاکییه‌کانه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه