له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (کاریگه‌ریى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ. بۆچى کوتان گرنگه؟) بۆ به‌ڕێز د.ژاڵه ئازاد که‌ریم مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا که رۆژی 12-12-2021، به‌ڕێوه‌چوو، د.ژاڵه ئازاد که‌ریم به‌شێوه‌یه‌کى زانستى و به‌پشتبه‌ستن به داتا و زانیارییه‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تیشکى خسته‌سه‌ر کاریگه‌ریى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ،بۆچى پێکوته (ڤاکسین) گرنگه؟، دواتر پێکهاته و خولى ژیانى په‌تاى کۆرۆنای روونکرده‌وه و ئاماژه‌شی به نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانى په‌تاى کۆرۆنا کرد و وتی: نیشانه‌یه‌ک یان سه‌رجه‌میان له دوو بۆ 14 رۆژى یه‌که‌مى تووشبوون به ڤایرۆسه‌که ده‌رده‌که‌ون و نیشانه‌کانیش بریتین له: (هه‌ناسه‌ته‌نگی،تا، کۆکه‌ى وشک، له‌رز، ئازارى جه‌سته، گێژبوون، کێشه‌کانى کۆئه‌ندامى هه‌رس، بێ هێزى و ماندووێتی، سه‌رئێشه،قوڕگ ئێشه، له‌ده‌ستدانى بۆن و تام). هه‌روه‌ها کاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌کانى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ، روونکرده‌وه و باسی له جۆره گۆڕاوه‌کانى کۆرۆنا کرد و تیشکیشی خسته‌سه‌ر گرنگی ره‌چاوکردنى رێنمایه ته‌ندروستییه‌کان
له به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا گرنگی کوتان روونکرایه‌وه و ئاماژه‌به‌وه‌درا: پێکوته کۆئه‌ندامى به‌رگریى له‌ش به دژه‌په‌یداکه‌ر ئاشنا ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى خودى دژه‌په‌یداکه‌ره‌که خۆیه‌وه، پێکوته له زیاتر له 25 نه‌خۆشى مه‌ترسیدار ده‌مانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌کانی ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کاریگه‌ریى لاوه‌کى ڤاکسینى کۆرۆنا روونکرایه‌وه
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه