دوابەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە دەستەکەمان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نووسراویان ژمارە ٥٥٩ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٨/١٢ ، بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە (٧) ی ساڵی ٢٠١٩ و ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان ، ئەنجامی کۆتایی وەرگیرانی خوێندکارانی دبلۆمی باڵا لە دەستەی کوردستانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ رادەگەێێنین.
ئەو بەڕێزانەی ناویان لە لیستەکانی هاوپێچدا هاتووە بە جێبەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان دەتوانن سەردانی دەستەی کوردستانی- خوێندنی باڵا بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری پێویست بۆ دەستبەکاربوونیان لە خوێندن
لیستی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی بەپێی رێنمایی ژمارە ( ١ )ی ساڵی ٢٠٢٠
لیستی ناوی وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی بەپێی رێنمایی ژمارە( ٧ ) ی ساڵی ٢٠١٩