لە ئەنجامی بەردەوامی زنجیرە سێمینارەکانی دەستەی کوردستانی، رۆژی یەک شەممە ٢٤-١-٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ سێمینارێک لە ژێر ناونیشانی (سێمینارێک دەربارەی خاڵە لە یەکچووەکانی شێرپەنجەی جەستەیی و شێرپەنجەی کۆمەڵگەیی) لە لایەن م. آحمد محمدصاڵح آمین لە دەستەی کوردستانی بەڕێوە دەچێت

هاتن بۆ هەموانە

شێرپەنجەی جەستەیی نەخۆشییەکی کوشندەیە و هۆکاری دووەمی مردنە لە جیهان دا. نەخۆشییەکە لە هەڵەیەکی بچووکی ناو یەک خانەی جەستەی پێکهاتوو لە ١٠ تریلیۆن خانەوە سەرهەڵدەدات. ئەویش لە ئەنجامی لە کارکەوتنی دەزگا چاودێرییەکانی ناو خانەوە سەرهەڵدەدات و, دەبێتەهۆی گەشەیەکی نا تەندروست لە جەستەی مرۆڤ دا. ئەگەر نەخۆشییەکە چارەسەرنەکرا، ئەوا بە جەستەدا بڵاودەبێتەوە و بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی مردن

شێرپەنجەی کۆمەڵگەییش بە هەمان میکانیزم سەرهەڵدەدات. لەبەرئەوە ئەمیش ئەگەر بێ چارەسەرکردن جێهێڵرا، ئەوا دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی کۆمەڵگە. لە ئێستادا سلێمانی وەک پایتەختی چەرەسەرکردنی شێرپەنجەی جەستە ناوزەد دەکرێت. ئەگەر لە نەخۆشخانەی هیوا، بە ستافی ناوخۆیی و بە ستانداردی جیهانیی، بتوانین رێژەیەکی باش لە شێرپەنجەی جەستەیی چاک بکەینەوە، ئەوا بە هەمان پێوەر دەتوانین شێرپەنجەی کۆمەڵگەییش چاک بکەینەوە

لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا، چەند جارێک ئەم سیمینارەم پێشکەشکردووە. بە پشت بەستن بە دوا زانیارییەکان و وەک بابەتێکی پێداچوونەوە Review جارێکی پێشکەشیدەکەینەوە