بنکه‌ی به‌ڵگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ژین له به‌رامبه‌ر پشتیوانی و هاوکارییه‌کانی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سوپاسنامه ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی ده‌کات

مامۆستا ره‌فیق ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى بنکه‌ى ژین و وه‌فدێکى هاوڕێی، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى کرد و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، پ.د.خالید مه‌حمود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و توێژه‌ران و پسپۆڕان و کارمه‌ندانى ده‌سته‌ى کوردستانی-یه‌وه، پێشوازییانلێکرا.
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان
له دیدارێکدا هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان کرده‌وه، هه‌روه‌ها پێویستی گرنگیدانی زیاتر به بابه‌ته مێژووییه‌کان روونکرایه‌وه
هه‌ر له دیداره‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ژین تیشکی خسته سه‌ر به‌شێک له کاره‌کانی بنکه‌ی به‌ڵگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ژین و وتیشی: به‌خۆشحاڵییه‌وه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کی زۆرباش له‌نێوان بنکه‌ی ژین و ده‌سته‌ی کوردستانی-دا هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوکار و پشتیوانێکی زۆرباشی بنکه‌ی ژین بووه و هیوادارین ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه په‌ره‌ی پێبدرێت.
پاشان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی بنکه‌ی ژین-ی کرد، تیشکیشی خسته سه‌ر گرنگی و پێویستی کاره‌کانی بنکه‌ی ژین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌رکه گرنگه‌ی که بنکه‌ی ژین له ئه‌ستۆی گرتووه، ده‌سته‌ی کوردستانی هه‌میشه پشتیوان و هاوکاری بنکه‌ی ژین ده‌بێت”، وتیشی: کاره‌کانی بنکه‌ی ژین جیگه‌ی رێز و مایه‌ی شانازییه
هه‌ر له‌و دیداره‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ له بواره‌کانی زمان و مێژوودا تاوتوێ‌کران بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به هاوبه‌شی کاریان له‌سه‌ر بکرێت
بنکه‌ی ژین دوو سوپاسنامه ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی ده‌کات
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ژین له به‌رامبه‌ر هاوکاری و پشتیوانییه‌کانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کوردستانی و ستافی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ بنکه‌ی ژین، دوو سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی کرد
له سوپاسنامه‌یه‌کدا که مامۆستا ره‌فیق ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ژین ئاراسته‌ی پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کردووه، هاتووه: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی “بنکه‌ی به‌ڵگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ژین” به گه‌رمی سپاستان ده‌کات که ساڵی رابردوو (2020) هاوکارمان بوون و ڕێتان دا به‌ڕێز د.شنه شه‌ریف و کارمه‌ندێکی تری ده‌سته‌که‌تان، که‌م و زۆر لێببڕێن بۆ پێڕستکاریی کتێبه ئینگلیزییه‌کانی کتێبخانه‌ی بنکه‌که‌مان و پاشان پێڕستکردنی کۆکراوه‌ی رۆشنبیریی به‌هه‌شتی تۆفیق وه‌هبی به‌گ و به‌شێکی ئه‌وه‌ی خودابه‌خشیو ره‌فیق حیلمی به‌گ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی تۆڕی نه‌هره‌ین-دا، که رێکخراوی “ئارت پڵه‌س”یش پێ به‌پێ هاوبه‌شی تێدا هه‌بوو
ئێمه ئه‌م ده‌ستکراوه‌یی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و پشتیوانییه‌تان به به‌رزی ده‌نرخێنین و رێز له‌و هه‌ڵوێسته زانستخوازی و خه‌مخۆرییه‌تان بۆ که‌له‌پووری شارستانیی کورده‌واری، ده‌نێین. هیوایه ئه‌م په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌ی نێوانمان بۆ خزمه‌تی گشتی به‌رده‌وام بێ و ئێوه‌ش سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر بن

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ژین سوپاسنامه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی کردووه و تێیدا هاتووه: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی “بنکه‌ی به‌ڵگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ژین” به‌پێویستی ده‌بینێ به گه‌رمی سپاسی ئێوه و کارمه‌ندانی ده‌سته‌که‌تان، د.شنه شه‌ریف (به‌تایبه‌ت) و خاتوو شۆخان عه‌بدولقادر بکا، که ساڵی رابردوو له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی له‌لایه‌ن “تۆڕی نه‌هره‌ین”ه‌وه باربووکراودا، خه‌ریکی پێڕستکردنی هه‌م کتێبه ئینگلیزییه‌کانی به‌شی کتێبخانه‌که‌مان و هه‌م هه‌ردوو کۆکراوه‌ی رۆشنبیریی خودابه‌خشیوان تۆفیق وه‌هبی به‌گ و ره‌فیق حیلمی به‌گ بوون و دڵسۆزی و له‌خۆبوردنێکی که‌موێنه‌یان نوواند. ته‌نانه‌ت له رۆژانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای کۆرۆنایشدا سستیان نه‌نوواند و له درێژه‌پێدانی کاری خۆیان نه‌که‌وتن، تا دواجار ئه‌رکی به‌رنامه بۆدانراوی خۆیان به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ته‌واوبوون گه‌یاند. کاری ئه‌م به‌ڕێزانه که‌لێنێکی گه‌وره‌ی که‌موکورتییه‌کانی بنکه‌ی پڕکرده‌وه و که‌ره‌سته‌یه‌کی زۆری په‌رش و بڵاوی پێ گه‌ڵاڵه‌کرا و رێکخرا و سه‌ره‌نجام کات و خه‌رجییه‌کی زۆری بۆ بنکه گێڕایه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌یش که چه‌ند پێویستییه‌کی گرنگی پێ دابین کرا
شایانی باسه، رۆژى 6-2-2020، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و بنکه‌ى ژین، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنیان ئیمزا کرد به‌مه‌به‌ستی توندوتۆڵکردن و په‌ره‌پێدان و پێشخستن و به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییه زانستى و که‌لتوورییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پڕۆژه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا، رۆژی 10-12-2020، له ده‌سته‌ی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کۆڕێک به‌ناونیشانی (داگیرکاری، که‌له‌پووری کوردی و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان) به‌ڕێوه‌چوو