Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

گرنگترین کار و چالاکییەکانی دەستەی کوردستانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەردەوامی داوە بە کار و چالاکییەکانیان. گرنگترین کار و چالاکی دەستەی کوردستانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا خراونەتە ڕوو

١. ئەنجامدانی سی و دوو سێمیناری زانستی لە بوارەکانی زانستی پەتی، زانسی مرۆڤایەتی، پزیشکی، و ئەندازیاری لە دەستەی کوردستانی

٢. ئەنجامدانی زیاتر لە شەست پڕۆژەی زانستی لە دەستەی کوردستانی سەرەڕای قەیرانی دارایی و کەمی بوجەی پێویست

٣. بڵاوبونەوەی زیاتر لە چل توێژینەوەی زانستی خاوەن ئیمپاکتی کاریگەری تۆمسن ڕۆیتەرز و سکۆپەس

٤. بڵاوبونەوەی زیاتر لە ٢٠ توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە ناوخۆییەکاندا

٥. بەڕێوەچوونی رۆژی دەرگای کراوەی دەستەی کوردستانی کە تێیدا پێشوازیی لە میوانان و خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن و چین و توێژە جیاوازەکان کرا و بە پێشکەشکردنی چەندین چالاکیی جۆراو جۆر بە دەستەی کوردستانی ئاشناکران

٦. کارکردن لەسەر کاریگەریی پاشماوەکانی چەکی کیمیایی، بە هاوبەشی لەنێوان دەستەی کوردستانی و پەیمانگەیەکی فێلسبێرگی ئەڵمانی

٧. دامەزراندنی تاقیگەی کۆرۆنا لە دەستەی کوردستانی کە تا ئێستا پشکنینی بەبێ بەرامبەر کردووە، رۆژانەش پشکنین دەکات

٨. بەشداریی کارا لە لیژنەی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی

٩. هەماهەنگی و هاوکاریی تەواو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

١٠. ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتن بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین

١١. تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی خوالێخۆشبووان تۆفیق وەهبی بەگ و رەفیق حیلمی بەگ، کە پڕۆژەیەکی هاوبەش بوو لەنێوان دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و بنکەی ژین و تۆڕی نەهرەین-دا

١٢. سەردانی خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن هەفتانە بە شێوەی گروپ بۆ دەستەی کوردستانی و ئاشناکردنیان بە دەستەی کوردستانی و کاری تاقیگەکان و جیۆپارک و تاقیگەی فێرخوازی خوێندکاران لە دەستەی کوردستانی

١٣. خوێندنی دکتۆرا لە بواری شێرپەنجەدا لە دەستەی کوردستانی

١٤. خوێندنی دبلۆمی باڵا لە دەستەی کوردستانی کە 38 خوێندکار کۆرسی یەکەمیان تەواوکردووە

١٥. سەردانی توێژەر و پسپۆڕانی دەستە بۆ حەقل هەفتانە دووجار بەمەبەستی ئامادەکردنی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا

١٦. چوار مامۆستای دەستەی کوردستانی بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەستهێناوە لە درەوە و ناوەوەی وڵات

١٧. بەڕێوەچوونی کۆڕی (داگیرکاری، کەلەپووری کوردی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان) کە لە دوو دانیشتندا چەند بابەتێک لەوبارەیەوە پێشکەشکران

١٨. تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەی تایگرس

١٩. بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی تایگرس لەلایەن دەستەی کوردستانی-یەوە لە سلێمانی

٢٠. بەڕێووەچوونی سیمپۆزیۆمی ئاو لەلایەن دەستەی کوردستانی-یەوە

٢١. بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی (کارکردن بە تیم) لەلایەن دەستەی کوردستانی و زانکۆی سلێمانی-یەوە

٢٢. تەواوکردنی کارەکانی دەرکردنی دوو گۆڤاری زانستی لەلایەن دەستەی کوردستانی-یەوە

٢٣. ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ قائیمقامییەتی سلێمانی

٢٤. پشکنینی ئاو و خاک و خۆراک و مادە ئەندامی و نائەندامییەکان لە تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی

٢٦. ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەزگای مرۆیی مام

٢٧. ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە عیراق/سلێمانی

٢٨. ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەخۆشخانەی هیوا

٢٩. لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانیدا، بنکەی ژین دوو سوپاسنامەی ئاڕاستەی دەستەی کوردستانی کردووە

٣٠. لەبەرامبەر کارو چالاکیەکانیدا، کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان سوپاسنامەی ئاڕاستەی دەستەی کوردستانی کردووە

٣١. بەشداریی کارا بۆ کردنەوەی کۆلیژی زانستە سروشتییەکانی زانکۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا

٣٢. بەشداریی لە چالاکییەکانی زانکۆی جیهان

٣٣. هێنانی کۆمپانیای بواری جوانکاریی بۆ کردنەوەی خولی جوانکاریی لە هەرێمی کوردستان

٣٤. چالاکییەکانی ئۆفیسی زانکۆی گوتنگن لە دەستەی کوردستانی

٣٥. کۆبوونەوەی سەرۆکی دەستەی کوردستانی لەگەڵ مامۆستایانی کورد لە ئەڵمانیا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەرەپێدانی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا و کردنەوەی خولی تایبەت بۆ ئەومەبەستە

٣٦. کۆبوونەوەی سەرۆکی دەستەی کوردستانی لەگەڵ زانکۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا بەمەبەستی گرنگیدان بە زمانی کوردی لە زانکۆی گوتنگن

٣٧. بەشداریکردنی سەرۆکی دەستە و توێژەران و مامۆستایان و پسپۆڕانی دەستەی کوردستانی لە سەدان سیمینار و چالاکیی زانکۆکانی دیکە لەسەر ئاستی کوردستان و جیهاندا

٣٨. یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی سەدان خوێندکاری زانکۆ و خوێندنی باڵا بەمەبەستی ئامادەکردنی توێژینەوە

٣٩. سوود وەرگرتن لە تاقیگەکانی دەستەی کوردستانی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆو خوێندنی باڵاوە

٤٠. پەرەپێدانی پەیوەندیی زانستی لەگەڵ زانکۆی میسێسیپی لە وڵاتی ئەمەریکا و هاتنی پرۆفیسۆر ئایدن بۆ ماوەی چوار مانگ بۆ دەستەی کوردستانی

٤١. وەرگرتنی زەمالەیەکی دکتۆرا و ماستەرێک بۆ دوو خوێندکار لە زانکۆی میسێسیپی لە ئەمریکا

٤٢. چاپکردنی چەند کتێبێکی زانستی

٤٣. دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی زانستی لەنێوان سەنتەری شێرپەنجە لە دەستەی کوردستانی لەگەڵ زانکۆی هارڤارد

٤٤. بڵاوکردنەوەی چەندین وتار لەسەر بابەتە زانستییەکان و بەشداریکردنی مامۆستایان و پسپۆڕانی دەستەی کوردستانی لە چەندین بەرنامەی جۆراو جۆردا لە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ قسەکردن لەسەر بابەتە زانستییەکان

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.