وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو کورسى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریا بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بوارى (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان، بەرێوەبردنى گشتى) ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستى خوێندنى ماستەر کە دواین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣١/٥/٢٠٢١) بەم شێوەیەى خوارەوە:
ماستەر:
1) پێشکەشکار پێویستە فەرمانبەر بێت لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
2) پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3) پێشکەشکار پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت. بەڵام ئەو پێشکەشکارانەى ئەنجامەکانیان بە پلەى (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب یا لە سەر ١٠٠ نیە) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆرن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
4) تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە ٤٥ سال زیاتر بێت.
5) پێویستە پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە (TOEFL) و ئایلتس و پی تی ئی بێت. خشتەی بەراوردکاری تێستی زمان هاوپێچە.
6) داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
7) کاندیدی سەرکەوتو، لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت، وەک ئەوەی کە لە ماڵپەری زەمالەکە دەستنیشان کراوە.
9) دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣١/٥/٢٠٢١) بەڵام دۆکیومێنتەکان تەنها رۆژانی (٣٠ و ٣١)/٥/٢٠٢١ وەردەگیرێت.
10) بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن:
https://www.kdischool.ac.kr/…
تکایە فۆرمی تایبەت بەم زەمالەیە لەگەڵ تەواوی دۆکیۆمێنتی پێوسیت بۆ وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان ڕەوانە بکەن تا نیوەرۆی رۆژی (٣١/٥/٢٠٢١) بەم شێوەی خوارەوە:
تەواوی دۆکیۆمێنتەکان بە دو فایل (یەکێکیان بۆ وەزارەت و ئەوی تریان بۆ لایەنی کۆریا) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.
فایلی لایەنی کۆریا:
فۆرمی زەمالەکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەڕی زەمالەکە هاتوە. بەهارد کۆپی و سۆفت کۆپی (بە شێوەی سی دی)
فایلی تایبەت بە وەزارەتەکەمان:
1) فۆرمی زەمالەکە لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە ماڵپەری زەمالەکە هاتوە.
2) لاری نەبونی شوێنی کارکردنی پێشکەشکار.
3) پوختەی ڕاژەی پێشکەشکار کە تیایدا بەڕونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دوایین بڕوانامە تیایدا دیاری کرابێت.
4) بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.
5) توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل یا ئایلتس یا پی تی ئی)
6) وێنەی پاسپۆرت
تێبینی: سەبارەت بە فایلی وەزارەت، تکایە تەواوی بەڵگەنامەکان بە دو فایل (رەسەن و کۆپی) پێشکەش بە وەزارەت بکرێت.