جڤاتی زانیارانی کورد یەکەمین سیمپۆزیۆمی بایۆلۆژی بە زمانی کوردی و بە ناونیشانی (با کۆمەڵگا بە چرای زانست رووناکتر بکەینەوە) رێکدەخات

سیمپۆزیۆمەکە رۆژانی 5و 6ی 6ی2021 بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لە سیمپۆزیۆمەکەدا بەشداردەبێت، لەوبارەیەوە د.شاخەوان عەبدولڕەحمان مستەفا مامۆستا و توێژەر و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجە لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بە سایتی دەستەی کوردستانی راگەیاند: رۆژی 6ی 6ی2021 لە چوارچێوەی بەرنامەکانی سیمپۆزیۆمەکەدا بابەتێک پێشکەش دەکەین، بەشێکی بابەتەکە تایبەت دەبێت بە ناساندنی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و تێیدا بەشێک لە گرنگترین کارو چالاکییەکانی دەستە دەخەینەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی سیمپۆزیۆمەکەوە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

www.zanyaran.org