
لە رۆژی 6-6-2021 ەوە لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی بۆ پسپۆڕییە جیاوازەكان دەستیپێكردووە. وەرزی یەكەمی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە شێوازی ئاوێتە لە رۆژی 1-11-2020 ەوە دەستیپێكرد و پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بوو بە شێوازی ئاوێتە. هەروەها لە رۆژی 7-3-2021 ەوە وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێكرد و پڕۆسەی خوێندن بە سەركەوتوویی كۆتاییهات.