خوشکی بەڕێزمان
مامۆستا ئارا رۆژبەیانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
کۆچی دوایی مام فەتاح تێکۆشەر و باوکی چوار شەهید، بۆ هەمووان مایەی خەم و پەژارەیە. بۆ ئەم خەمە قووڵە بە ناوی سەرجەم کارمەندان و ستافی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی-یەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
هیوادارین ئەمە دواخەم و ناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت. لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ راجِعون
پرۆفیسۆر پۆڵا خانەقا
سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی
٩ی٦ی٢٠٢١