بەڕێز دکتۆر بڕیار احمد حسن، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی بڵاوکراوەی سپرینگەر بڵاو دەکاتەوە کە فاکتەری کاریگەریەکەی (٣.٧٩١) یە

توێژینەوەکە باس لە  بەکارهێنان و گونجاندنی ئەلگۆریسمی پەرەسەندنی کلاستەرین ستار (ECA*) لە سەر فێربوونی زانستی هەبوون لە وێبی واتایی دەکات. لە پرۆسەی داتاشراوکردنی هەرەمی چەمکەکان لە دەقی ئازاد، ڕەنگە بەرهەمهێنانی چوارچێوەی فەرمی ببێتە هۆی پرۆسەیەک کە کاتی زۆری پێویست بێت. بۆیە، کەمکردنەوەی قەبارەی چوارچێوەی فەرمی دەبێتە هۆی لابردنی جووتە بێ بایەخ و هەڵەکان، وە کاتی کەمتری پێویستە بۆ دەرهێنانی تەنە ئاسۆیی چەمکی لاتس و هەرەمی چەمک بەم پێیە. بۆیە ئەم تێزە مەبەستیەتی کە چوارچێوەیەک پێشنیار بکات بۆ کەمکردنەوەی ناڕوونی چەمکی فەرمی لەو چوارچێوەی ئێستا بە بەکارهێنانی وەشانێکی خۆگونجاندنی ئەلگۆریسمی پەرەسەندنی کلاستەرین ستار (*ECA). لە دوای ئەمە تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدریت بە بەکارهێنانی 385 نمونەی دەقی ئازاد لە ویکیپیدیاوە لە سەر هەردوو چوارچێوەی ناوبراو بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی قەبارەی دەقی فەرمی، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە چەمکی لاتس و چەمکی هەرەمی بە دەست بهێنێت. ئه نجامی چەمکی لاتسی چەمکی فەرمی لە چوارچێوەی پێشنیارکراودا هەڵسەنگێنرا بەرامبەر بە چەمکی لاتسی چەمکی فەرمی چوارچێوەی یەکەم. بەم پێیە لەیەکچوونی هەردوو چەمکی لاتسەکان کوالیتی چەمکی هەرەمەکان دەپارێزێت بە ڕێژەی ٨٩٪ ، وە چەمکی هەرەمی بەرهەمهاتوو پەیوەندی پێکهاتەیی چەمکی هەرەمی ڕەسەنی بۆ دەمێنێتەوە

دەستەی کوردستانی دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکات وە هیوای بەردەوامی لە کاروچالاکی زانستی بۆ دەخوازێت

لینکی توێژینەوەکە

https://link.springer.com/article/10.1007/s40747-021-00422-w