Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

گۆڤاری کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی

ناساندنێک

گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی (JKSS) تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکان، گۆڤارێکی سەربەخۆی دەستەی کوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتییجیی و توێژیینەوەی زانستییە، وەک درێژەپێدەری «گۆڤاری ئەکادیمیانی کوردستان» لە رابردوودا هەتا ژمارە (٧) بە هاوبەشی لەتەک رێکخراوی ئەکادیمیای کوردستان دەرچووە. گۆڤاری JKSS گۆڤارێکی وەرزانەی پێداچوونەوەی هەڵسەنگێنراوە، بە زمانەکانی کوردیی و عەرەبیی و فارسیی و ئینگلییزیی لە شێوەی چاپکراو و ئەلیکترۆنیی دا بڵاو ئەبێـتەوە. گۆڤاری JKSS باشتریین توێژیینەوە و لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی بڵاوئەکاتەوە لە بوارە جیاجیاکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، پێ بەپێی رەسەنایەتی و گرنگیی و کاریگەریی و بایەخی پسپۆڕییە تایبەتەکانە. دەربەستی وادە و، ئاسانیی گەیاندن و، رەسەنایەتیی و، دەرئەنجامە ناوازەکانیەتیی. هەموو گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان و لێکدانەوە و شرۆڤە ناوخۆیی و دەرەکییەکان

بەردەست ئەکات، کە مایەی سەرقاڵیی و جەنجاڵیی هزریی توێژەرەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان. ئامانجی سەرەکی گۆڤارەکە: یەکەم، پێشەنگییکردنی توێژیینەوەی ستراتییجییە لە کوردستان و، رەخساندنی پانتاییەکی فراوانی شرۆڤە و بە بایەخە بۆ ئەکادیمیاییەکان و توێژەران. شان بەشانی توێژیینەوە بۆ کەرتی گشتیی حوکوومەت و کەرتی تایبەت، لە گەیاندنی زانیاریی و، مشت و مڕی ئەکادیمیایی و، هزری نوێ و، بۆچوونی رەخنەیی، لە زووتریین هەل دا لە بوارەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە بوارەکانی سیاسەت، ئابووریی، کارگێڕیی، کۆمەڵناسیی، دەروونناسیی، راگەیاندن، ژنناسیی، توندوتیژیی، تیرۆر، کۆمەڵگەی مەدەنیی، فەلسەفە، مێژوو، جوگرافیا، دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، هتد.. ئەگرێتەوە. دووەمیش، دڵنیابوونە، لە گشتاندن و گەیشتنی دەرەئەنجامی توێژیینەوەکانە بۆ رای گشتیی لە پەرۆشەکانی زانستی مرۆڤایەتیی و سیاسییەکان لە هەر کوێیەک لاى لە جیهان دا، بە شێوازێکی سەردەمانە کە پڕاوپڕی بایەخە زانستیی و رۆشنبیریی و ژیارییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندە زانستییەکان بێـت.

گۆڤارەکە، پێداگییریی ئەکات لەسەر نوێتریین توێژیینەوە کە پێشتر لە هییچ گۆڤار و چاپکراوێکی تردا بڵاونەکرابێتەوە و، بەپێی مەرج و تایبەتمەندیی و ستاندەردەکانی دەستەی کوردستانیی نووسرابن. گۆڤاری کوردستانی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانی رێپێدراوە و، وەک گۆڤارێکی ئەکادیمیایی باوەڕپێکراو دانی پێدانراوە بەپێی نووسراوی ژ ٦٤٩٧ لە ٩/٨/٢٠٢٠ی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زانستیی فەرمانگەی توێژینەوەی و پەرەپێدانی وەزارەتی خوێنندنی باڵا.

سکرتێری نووسین

پ .ی. د. رزگار ئاغا

:بۆ بینینی گۆڤــارەکە کلیکی ئەم ئێرە بکە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.