
له هه‌رێمى کوردستان کۆنفرانسێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى جینۆسایده‌وه به ناونیشانی (جینۆساید له بیره‌وه‌ریى گه‌لاندا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک زانکۆ و ده‌سته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئێزدییه‌وه، رێکده‌خرێت که پێکهاتوون له
سه‌نته‌رى بێشکچى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تی- سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید له زانکۆى دهۆک
ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتی ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی
سه‌نته‌رى کوردۆلۆجى له زانکۆى سلێمانی
سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانکۆى چه‌رموو بۆ تاوانه‌کانى ئه‌نفال و جینۆساید
دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئێزدى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جینۆساید
کۆنفرانسه‌که رۆژانی 30 و 31-3-2022 له زانکۆی دهۆک به هه‌ر سێ زمانى کوردی، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆنفرانسه‌که حه‌وت ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت و سێ لیژنه‌ى ده‌بێت ئه‌وانیش لیژنه‌کانى زانستی، ئاماده‌کاریی، چاودێرانى ته‌وه‌ره‌کان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له توێژه‌ران ده‌کرێت توێژینه‌وه‌کانیان بنێرن، رۆژى 1-9-2021 وه‌ک دوایین کات بۆ وه‌رگرتنى توێژینه‌وه‌کان دیاریکراوه
زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی کۆنفرانسه‌که‌وه بخوێنه‌ره‌وه
مؤتمر جينوسايد الثالث – للنشر كوردي
مؤتمر جينوسايد الثالث – للنشر – عربي
مؤتمر جينوسايد الثالث – للنشر – انكليزي





