
لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێک بە ناونیشانی چمکێک لە مێژووی ئالانەکان، ئالانەکان کێن؟ بۆ بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا بۆسکانی توێژەر و مێژووناس، بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا کە رۆژی ٥ی٩ی٢٠٢١ بەڕێوەچوو، مامۆستا عەبدوڵڵا بۆسکانی تیشکی خستە سەر مێژووی ئالانەکان لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان. هەروەها بە وردی باسی مێژوو و بنەچەی ئالانەکان لە سەدەکانی پێش زایین هەتا ئێستا، کۆچی ئالانەکان بۆ کوردستان و ئەوروپا و پەیوەندیی ئالانەکان بە گەلی کوردەوە، روونکرایەوە. لە کۆتاییشدا لەنێوان پێشکەشکار و ئامادەبووانی سیمینارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆکی سیمینارەکەوە کرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.