
دوو توێژەری دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، فەندێکیان لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، وەرگرتووە بەمەبەستی رێکخستنی وۆرکشۆپ و چەند چالاکییەکی مەیدانی لەپێناوی تاوتوێکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە. د.شنە شەريف عەبدوڵڵا و مامۆستا شاگوڵ ئەبوبەكر عەلی مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە رێکخراوی ئارت پلەس و پارێزەرانی ئاو لە عیراق، فەندێکیان لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، وەرگرتووە. ئامانجی وەرگرتنی فەندەکە رێکخستنی وۆرکشۆپ و چەند چالاکییەکی مەیدانییە لەگەڵ خوێندکارانی بەشەکانی پەروەردەی تایبەت و فەلسەفە و توێژینەوە کلتوورییەکان لە زانکۆی سلێمانی لەپێناوی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەشداریپێکردنی خوێندکارانی ئەو دوو بەشە لە چەند چالاکییەکی مەیدانیدا لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت گەرم بوونی زەوی و کەم بوونەوی سەرچاوە ئاوییەکان و پیس بوونی زەوی.