ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17-9-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرک‌شۆپێک و چه‌ند چالاکییه‌ک له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو
دوو توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه به‌مه‌به‌ستى رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانى له‌پێناوى تاوتوێکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه
د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا و مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه


ئامانجى وه‌رگرتنى فه‌نده‌که رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانییه له‌گه‌ڵ خوێندکارانى به‌شه‌کانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و فه‌لسه‌فه و توێژینه‌وه کلتوورییه‌کان له زانکۆى سلێمانى له‌پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى و به‌شداریپێکردنى خوێندکارانى ئه‌و دوو به‌شه له چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانیدا له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌تایبه‌ت گه‌رم بوونى زه‌وى و که‌م بوونه‌وى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و پیس بوونى زه‌وی
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌ک ده‌ستپێکی چالاکییه‌کان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17-9-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرک‌شۆپێک و چه‌ند چالاکییه‌ک له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو


هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی چالاکییه‌کاندا، د.عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت سه‌رحه‌ت مامۆستاى زانکۆى گه‌رمیان سیمینارێکی به ناونیشانی (گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ئاو) پێشکه‌شکرد
له سیمیناره‌که‌دا بۆ گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی سیمیناره‌که، به‌شداربووان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا دابه‌شکران. پاشان سه‌رنج و پێشنیازه‌کان تاوتوێ‌کران


دواتر د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێکی به‌ناونیشانی (کاریگه‌رییه‌کانی مرۆڤ لەسەر گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد

هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 18-9-2021، دووسیمیناری دیکه و چه‌ند چالاکییه‌کی دیکه به‌ڕێوه‌بچێت
