


له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له ماوه‌ی سێ رۆژدا (17و 18و 19-9-2021)، هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه، چوار سیمینار و چه‌ند چالاکییه‌ک له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو
سیمیناره‌کانی رۆژی یه‌که‌م
رۆژی هه‌ینى 17-9-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرک‌شۆپێک و چه‌ند چالاکییه‌ک له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو
له یه‌که‌م رۆژى چالاکییه‌کاندا، د.عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت سه‌رحه‌ت مامۆستاى زانکۆى گه‌رمیان سیمینارێکى به ناونیشانى (گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانى ئاو) پێشکه‌شکرد
پاشان، د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێکى به‌ناونیشانى (کاریگه‌رییه‌کانى مرۆڤ له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد

هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه 18-9-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، دوو سیمینار و چه‌ند چالاکییه‌کى دیکه له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو
سیمیناره‌کانی رۆژی دووه‌م
له دووه‌م رۆژى چالاکییه‌کانى تایبه‌ت به تاوتوێکردنى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، د.ژینۆ خالید محه‌مه‌د مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕى بوارى ژینگه، سیمینارێکى به ناونیشانى (پیسبوونى خاک و کاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌رمبوونى زه‌وى و گۆڕانکاریى که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد
پاشان مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێکى به‌ناونیشانى (پیسبوونى هه‌واو وگۆڕانکاریى که‌شوهه‌وا)،پێشکه‌شکرد

بابه‌تێک به‌ناونیشانى (به‌کارهێنانه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆکان به‌شێوه‌ى هونه‌ری)، پێشکه‌شکرا
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کاندا، سه‌فین عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوى ئارت پله‌س بابه‌تێکى به‌ناونیشانى (به‌کارهێنانه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆکان به‌شێوه‌ى هونه‌ری)، پێشکه‌شکرد
له‌سه‌رجه‌م سیمیناره‌کاندا، بۆ گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌کان، به‌شداربووان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا دابه‌شکران. پاشان سه‌رنج و پێشنیازه‌کان تاوتوێ‌کران
ئاماده‌بووانیش به به‌شداریکردن و سه‌رنج و تێبینى و پرسیار، گفتوگۆى زیاتریان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌کان کرد
به‌شداربوویه‌ک: سیمینار و چالاکییه‌کان زۆر به‌سوود بوون و کاریگه‌رییه‌کی زۆرباشیان هه‌بوو
له‌باره‌ی سیمینار و چالاکییه‌کانه‌وه، به‌رهه‌م محه‌مه‌د عه‌لی خوێندکاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی فه‌لسه‌فه و توێژینه‌وه‌ی که‌لتووری له کۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان له زانکۆی سلێمانی، به سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی راگه‌یاند: پێشکه‌شکاری سیمیناره‌کان زانیاریی زۆرباشیان له‌باره‌ی پرسی ژینگه و کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانکاریی که‌شوهه‌وا خسته‌ڕوو، وتیشی: سیمینار و چالاکییه‌کان زۆر به‌سوود بوون و کاریگه‌رییه‌کی زۆرباشیان هه‌بوو له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ئاماده‌بووان له‌باره‌ی بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کانه‌وه
شانیا نه‌جمه‌دین خوێندکاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی فه‌لسه‌فه و توێژینه‌وه‌ی که‌لتووری له کۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان له زانکۆی سلێمانی، یه‌کێکی دیکه له به‌شداربووه‌کان، له‌وباره‌یه‌وه به سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی راگه‌یاند: چالاکییه‌کان هه‌م تیۆری و هه‌م پراکتیکی بوون، ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له زانیاری ده‌رباره‌ی بواری ژینگه و سوودێکی زۆریان هه‌بوو، ده‌توانم بڵێم هۆشیارکردنه‌وه‌یه‌کی زۆرباش بوو له‌باره‌ی بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کانه‌وه

وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه رێکده‌خرێت
شایانی باسه، دوو توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه به‌مه‌به‌ستى رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانى له‌پێناوى تاوتوێکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه
د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا و مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه
ئامانجى وه‌رگرتنى فه‌نده‌که رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانییه له‌گه‌ڵ خوێندکارانى به‌شه‌کانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و فه‌لسه‌فه و توێژینه‌وه‌ی که‌لتووریی له زانکۆى سلێمانى، له‌پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى و به‌شداریپێکردنى خوێندکارانى ئه‌و دوو به‌شه له چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانیدا له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌تایبه‌ت گه‌رمبوونى زه‌وى و کهمبوونهوى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و پیسبوونى زه‌وی
کار‌و چالاکییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن
له‌وباره‌یه‌وه، مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به سایتی ده‌سته‌ی کوردستانی راگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌کیی کار‌و چالاکییه‌کان، بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و خستنه‌ڕووی ئه‌و هۆکارانه‌یه که گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وایان هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێکی کار و چالاکییه‌کان بوو، وتیشی: کار و چالاکییه‌کان به شێوازی دیکه به‌رده‌وام ده‌بن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دۆسێی ژینگه و گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونى زه‌وى و کهمبوونهوى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و پیسبوونى زه‌وی، له پرسه گرنگه‌کانی جیهانن و ئێستا له ئاستی جیهاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌کرێت و پسپۆڕانی بواره‌که‌ش له‌وباره‌یه‌وه رۆژانه هۆشداریی ده‌ده‌ن
بۆ زانیاریی زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه
لە دەستەی کوردستانی وۆرکشۆپ و چەند چالاکییەکی مەیدانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە رێکدەخرێت




