
رۆژی یه‌کشه‌ممه 19-9-2021 له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانی (ته‌کنه‌لۆجیا و مرۆڤ، کاریگه‌رییه‌کى پێشبینى نه‌کراو) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال بە وردی تیشکی خستەسەر کاریگەرییەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر مرۆڤ
هەر لە سیمینارەکەدا وەڵامی چەندین پرسیار درانەوە، لەوانە: کاریگەریی تەکنەلۆجیا لەسەر مرۆڤ چییە؟ رۆڵ و پێگەی تەکنەلۆجیا لەسەر بیرکردنەوە، تێگەیشتن، جیهانبینی، کاردانەوە، راوبۆچوونی مرۆڤ چییە؟ ئایا مرۆڤ بەهۆی تەکنەلۆجیاوە تا چەند تووشی دابڕان بووە لە ژیانی رۆژانەیدا؟ ئایا مرۆڤ کاریگەریی لەسەر تەکنەلۆجیا هەیە؟ ئاماژەبەوەشدرا کە لەڕووی مێژووییەوە، تەکنەلۆجیا مێژوووی مرۆڤایەتی پێشخستووە، هەروەها تەکنەلۆجیا لە هەموو بوارەکاندا کاریگەریی لەسەر مرۆڤ و ژیانی رۆژانە هەیە
له کۆتاییشدا له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه
