
بەڕێز دکتۆر بڕیار احمد حسن، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی بڵاوکراوەی ئلیسیڤیەر بڵاو کردەوە لە چارەکی یەکەم کە فاکتەری کاریگەریەکەی (٤.٥٨٩) یە
توێژینەوەکە بە باوبەشی بەڕیزان پڕۆفیسۆر د. طارق احمد ڕشید لە زانکۆی کوردستان- هەولێر و دکتۆر هۆزان خالید حەمەرشید لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدراوە.
توێژینەوەکە باس لە دیزانکردنی ئەلگۆریسمێک دەکات بۆ گروپکردنی داتای نەخۆشی کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، گورچیلە، و جگەر.
بە پێێ توێژینەوەکە ئەلگۆریسمە پێشنیارکراوەکەی توێژەران چوستی و توانای باشترە لە ئەلگۆریسە هاوتاکانی لە ڕوی کەمی کات و بەکارهێنانی بیرگە بۆ دۆزینەوەی باشترین وەڵام بۆ داتای کۆرۆنا و نەخۆشیەکانی تر.
دەستەی کوردستانی دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکات وە هیوای بەردەوامی لە کاروچالاکی زانستی بۆ دەخوازێت
ناوی گۆڤارەکە
Computers in Biology and Medicine
Impact Factor (Clarivate Analytics, 2021): 4.589
CiteScore: 7.3
لینکی توێژینەوەکە

