
رۆژى شه‌ممه 16-10-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرکشۆپی دووەم و چه‌ند چالاکییه‌کی دیکه له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو.
گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا و رووداوه کاره‌ساتباره‌کان له مێژووی زه‌وی-دا
له ده‌ستپێکی چالاکییه‌کاندا، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان، پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بابه‌تێکی به‌ناونیشانی (گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا و رووداوه کاره‌ساتباره‌کان له مێژووی زه‌وی-دا)، پێشکه‌شکرد
کاریگه‌ریی وشکه‌ساڵی و گۆڕانی که‌شوهه‌وا
پاشان مامۆستا تارا ساڵح عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و مامۆستاى زانکۆى سلێمانی، سیمینارێکی به‌ناونیشانی (کاریگه‌ریی وشکه‌ساڵی و گۆڕانی که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد.
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، بۆ گفتوگۆى زیاتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که، به‌شداربووان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێکدا دابه‌شکران. پاشان سه‌رنج و پێشنیازه‌کان تاوتوێ‌کران
کاریگه‌ریی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ته‌ندروستی
دواتر د.ژاڵه ئازاد که‌ریم مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى سیمینارێکی به‌ناونیشانی (کاریگه‌ریی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ته‌ندروستی) پێشکه‌شکرد.
بڕیاریشه وۆرکشۆپ و سیمینار و چالاکییه‌کان له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه، به‌رده‌وام بن.
پێشتریش له رۆژانی (17و 18و 19-9-2021)، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرکشۆپی یەکەم و چوار سیمینار و چه‌ند چالاکییه‌ک له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌ڕێوه‌چوو.
سیمیناره‌کانیش به‌مجۆره‌بوون:
د.عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت سه‌رحه‌ت مامۆستاى زانکۆى گه‌رمیان سیمینارێکى به ناونیشانى (گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانى ئاو) پێشکه‌شکرد.
د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێکى به‌ناونیشانى (کاریگه‌رییه‌کانى مرۆڤ له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد.
د.ژینۆ خالید محه‌مه‌د مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕى بوارى ژینگه، سیمینارێکى به ناونیشانى (پیسبوونى خاک و کاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌رمبوونى زه‌وى و گۆڕانکاریى که‌شوهه‌وا)، پێشکه‌شکرد.
مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سیمینارێکى به‌ناونیشانى (پیسبوونى هه‌واو وگۆڕانکاریى که‌شوهه‌وا)،پێشکه‌شکرد.
هه‌روه‌ها سه‌فین عوسمان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى رێکخراوى ئارت پله‌س بابه‌تێکى به‌ناونیشانى (به‌کارهێنانه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆکان به‌شێوه‌ى هونه‌ری)، پێشکه‌شکرد.
شایانى باسه، دوو توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه به‌مه‌به‌ستى رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانى له‌پێناوى تاوتوێکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه.
د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا و مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق، فهندێکیان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، وه‌رگرتووه.
ئامانجى وه‌رگرتنى فه‌نده‌که رێکخستنى وۆرکشۆپ و چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانییه له‌گه‌ڵ خوێندکارانى به‌شه‌کانى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و فه‌لسه‌فه و توێژینه‌وه‌ى کهلتووریى له زانکۆى سلێمانى، له‌پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى و به‌شداریپێکردنى خوێندکارانى ئه‌و دوو به‌شه له چه‌ند چالاکییه‌کى مه‌یدانیدا له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌تایبه‌ت گه‌رمبوونى زه‌وى و کهمبوونهوى سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و پیسبوونى زه‌وی.
له‌وباره‌یه‌وه، مامۆستا شاگوڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لى مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به سایتى ده‌سته‌ى کوردستانى راگه‌یاند: ئامانجى سه‌ره‌کیى کار‌و چالاکییه‌کان، بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیارى ژینگه‌یى و خستنه‌ڕووى ئه‌و هۆکارانه‌یه که گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وایان هێناوه‌ته ئاراوه، وتیشی: کار و چالاکییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها رۆژی 22-9-2021، سڤین موسله‌ر کونسوڵى گشتیى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ، دانیال ماکۆمارک هه‌ڵسووڕێنه‌رى کاروبارى کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان له سه‌ردانێکدا بۆ سلێمانی، له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پڕۆژه‌ى پیشنیازکراوى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و رێکخراوى ئارت پله‌س و رێکخراوى پارێزه‌رانى ئاوى عیراق، سه‌باره‌ت به ژینگه و گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، تاوتوێکرا.
:بۆ زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه و چالاکییه‌کان کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانەی خوارەوە بکە بکه
وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا چالاکییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایان لە دەستەی کوردستانی تاوتوێکرد
لە دەستەی کوردستانی وۆرکشۆپ و چەند چالاکییەکی مەیدانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە رێکدەخرێت






