لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە دووەم رۆژی وۆركشۆپی دووەمی تایبەت بە تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا، دوو سیمینار و چەند چالاكییەكی دیكە، پێشكەشكران

رۆژی دووشەممە 18-10-2021، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لە دووەم رۆژی وۆركشۆپی دووەمدا، دوو سیمینار و چەند چالاكییەكی دیكە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە پێشكەشكران

سیمینارەكانیش بەمجۆرە بوون

بنوار رزگار عەبدولڕەحمان چالاكوان لە رێكخراوی پارێزەرانی ئاو لە عیراق و هەرێمی كوردستان سیمینارێكی بەناونیشانی (كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر هەمەچەشنی زیندەوەر)، پێشكەشكرد

پاشان نەبیل ئیبراهیم موسا لە رێكخراوی پارێزەرانی ئاو لە عیراق و هەرێمی كوردستان سیمینارێكی بەناونیشانی (گۆڕانی كەشوهەواو كاریگەرییە مرۆییەكان)، پێشكەشكرد

هەر لە سیمینارەكاندا، بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر ناوەڕۆكی سیمینارەكان، بەشداربووان بەسەر چەند گروپێكدا دابەشكران. پاشان سەرنج و پێشنیازەكان تاوتوێكران

شایانی باسە، رۆژی شەممە 16-10-2021، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە یەكەم رۆژی وۆركشۆپی دووەمی تایبەت بە تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوادا، ئەم بابەت و سیمینارانە پێشكەشكران

پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بابەتێكی بەناونیشانی (گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و رووداوە كارەساتبارەكان لە مێژووی زەوی-دا)، پێشكەشكرد

مامۆستا تارا ساڵح عەلی مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، سیمینارێكی بەناونیشانی (كاریگەریی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا)، پێشكەشكرد

د.ژاڵە ئازاد كەریم مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی سیمینارێكی بەناونیشانی (كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لەسەر تەندروستی) پێشكەشكرد

بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند چالاكییەكی دیكە لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، پێشكەش بكرێن

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر پڕۆژە و چالاكییەكان كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە