
چالاکییه‌کان له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌رده‌وام ده‌بن و به‌م نزیکانه تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌واوە ده‌کرێته‌وه
له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره به‌م نزیکانه (تونێلی هۆشیاریی لەبارەی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌واوە له زانکۆی سلێمانی)، بکرێته‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکیشه کار له‌سه‌ر دروستکردن و دانانی تونێله‌که ده‌کرێت، تونێله‌که‌ش له پاشماوه‌ی ماده به‌کارهاتووه‌کانی وه‌کو پلاستیک و نایلۆن دروستده‌کرێت، هه‌ر له تونێله‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێک له‌باره‌ی هۆشیاریی ژینگه‌ییه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو
پڕۆژەی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عیراق- (وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا)، فەند دەكرێت و پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەنێوان دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی ئارت پلەس و پارێزەرانی ئاو لە عیراق
شایانی باسه، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چالاکییه‌کان له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه به‌رده‌وام ده‌بن و تائێستاش دوو ۆرکشۆپ و 8 سیمینار و چه‌ند بابه‌ت و چالاکییه‌ک له‌وباره‌یه‌وه پێشکه‌شکراون
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژه و چالاکییه‌کانه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه




