رۆژى یه‌کشه‌ممه 24-10-2021، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانى (Composite Materials) بۆ به‌ڕێز مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د مامۆستا له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا ئه‌ژین که‌ماله‌دین محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به مێژووی
(Composite Materials)
کرد و ئێستا له جیهاندا گه‌یشتۆته چ ئاستێک، له‌مه‌ودوا له‌مباره‌یه‌وه چ جۆره توێژینه‌وه‌یه‌ک بکرێت باشه؟،
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر به‌کارهێنانه‌وه‌ی ماده پلاستیکییه‌کان لە بواری
(Composite Materials)
بۆ پاراستنی ژینگه، هه‌روه‌ها پرۆپۆزه‌ڵی توێژینه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشکه‌شکرا
له کۆتاییشدا له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه