پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێکی به ناونیشانی (فه‌لسه‌فه‌ى قانون ده‌روازه‌یه‌ک بۆ قانونسازی) له زانکۆى هه‌ڵه‌بجه- کۆلێجى یاسا، پێشکه‌شکرد
له سیمیناره‌که‌دا که رۆژى ٢٥-١٠-٢٠٢١، به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و خوێندکارانى کۆلێجى یاسا-زانکۆى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌چوو، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال تیشکی خسته‌سه‌ر ره‌هه‌نده فه‌لسه‌فییه‌کانى قانون و باسى له‌دیوێکی تر‌ى قانون کرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: پێویسته‌و گرنگه له پرۆگرامى خوێندنى به‌شى قانوندا (فه‌لسه‌فه‌ى قانون) وه‌ک بابه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ بخوێنرێت، چونکه تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ى فه‌لسه‌فى بۆ قانون به دیدێکى ره‌خنه‌یى و کردنه‌وه‌ى به‌ڕووى پرسیاردا، واده‌کات مرۆڤه‌کان پتر هه‌ست به نزیکى قانون له ژیانى خۆیاندا، بکه‌ن
بۆیه، له دووتوێى سیمیناره‌که‌دا (قانون) بووه بابه‌تى بیرکردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فی، واته وه‌ک چه‌مکێک یان بیرۆکه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى باسوخواسه باوه‌کان تاوتوێکرا. چونکه گرنگى و بایه‌خى قانون هه‌ر له‌وه‌دا نییه که به ته‌نها وه‌ک ئامرازێکى رێکخستنى ژیانى تاک و کۆمه‌ڵ ته‌ماشا بکرێت، به‌ڵکو له دیدێکى قووڵتر و وێنه‌یه‌کى گشتگیرتره‌وه قانون بخرێته ده‌ره‌وه‌ى پێگه فه‌رمییه باوه‌که‌یه‌وه. ئه‌وه‌ش به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌ندێک پرسیار و (بۆ) به‌ڕوویدا بوروژێنرێت
له کۆتاییشدا له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ى سوپاس و پێ‌زانین له‌لایه‌ن د.سیروان حامد ئه‌حمه‌د راگرى کۆلێجى یاسا‌و کارگێڕییه‌وه پێشکه‌ش به د.نه‌وزاد جه‌مال کرا