دوابه‌دواى پێدانى ده‌سه‌ڵات به زانکۆکان به دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندکارانى دبلۆمى باڵاى یه‌ک ساڵه‌ى ئه‌کادیمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى کۆرسێکى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندکارانى وه‌رگیراو له پسپۆڕییه جیاوازه‌کانى دبلۆمى باڵاى یه‌ک ساڵه‌ى ئه‌کادیمى کرده‌وه
له‌وباره‌یه‌وه پ.ی.د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بەوەکالەت له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به سایتی ده‌سته‌ى کوردستانى راگه‌یاند: سه‌ره‌تا سوپاسى سه‌رۆکى ده‌سته‌ی کوردستانی و مامۆستایانى وانه‌بێژى خوله‌که ده‌که‌م که هاوکار و خه‌مخۆرى ته‌واوبوون له به‌ڕێوه‌چوونى کۆرسى زمانى ئینگلیزى له ده‌سته‌ی کوردستانی به‌گوێره‌ى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وتیشی: کۆرسه‌که به‌شێک بوو له پێداویستییه‌کانى ته‌واوکردنى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یه‌ک ساڵه‌ى ئه‌کادیمى و ماوه‌ى کۆرسه‌که مانگێک بووه و هه‌فتانه بیست کاتژمێر له چوار رۆژى جیاوازدا بابه‌ته‌کانى زمانى ئینگلیزى به چڕى له هۆڵه‌کانى ده‌سته‌ی کوردستانی خوێندراون
اماژه‌ی به‌وه‌شدا: له کۆتایى کۆرسه‌که‌دا خوێندکارانى به‌شداربوو دواى به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنه‌وه‌کان و هێنانى نمره‌ى پێویست له بابه‌ته‌کاندا، ده‌توانن بڕوانامه‌ى دبلۆمى باڵاى ئه‌کادیمى له پسپۆڕییه‌کانیاندا وه‌ربگرن