پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، توێژینه‌وه‌یه‌کی به ناونیشانی (چه‌مکی فه‌لسه‌فه له تێگه‌یشتنى د.مسته‌فا زه‌ڵمى)-دا، له ژماره‌ی 10ی تشرینی یه‌که‌می 2021ی (گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینه‌وه‌ی ستراتیجیی)، بڵاوکرده‌وه
له‌سه‌ر ئاستى زمانى کوردى و عه‌ره‌بى بۆ یه‌که‌مجاره توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر تێگه‌یشتنى زانا‌و شه‌رعناسى کورد د.مسته‌فا زه‌ڵمى له‌باره‌ى کاریگه‌ری و رۆڵى فه‌لسه‌فه له تێگه‌یشتن و راڤه‌و بڕیاره قانون و شه‌رعییه‌کاندا بکرێت. توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن پ.ی.د.نه‌وزاد جه‌مال مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئاماده‌کراوه
شایه‌نى باسه، توێژینه‌وه‌ى جیاواز له‌سه‌ر کار و کاریگه‌رییه‌کانى د.مسته‌فا زه‌ڵمى له بواره‌کانى شه‌رع و قانون و بنه‌ماکانى ئاییندا کراوه، به‌ڵام پتر ره‌هه‌نده قانونى و شه‌رعییه‌کانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌باره‌وه کراوه
هه‌ڵبه‌ت، یه‌کێک له‌و یاساناس و ئه‌کادیمستانه‌ى له ئاسمانى کوردستاندا دره‌وشاونه‌ته‌وه، به‌ڕێز دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی (2016 –1924)یه. شانبه‌شانى پسپۆڕیى خۆى له بنه‌ماکانى ئایین و رێسا‌و قانوندا، هه‌وڵیداوه سوود له زانست و بواره‌کانی تری وه‌ک فه‌لسه‌فه‌و لۆجیک وه‌ربگرێت
ئه‌م لایه‌نه به‌ڕوونى له‌نێو به‌رهه‌م و بیرکردنه‌وه‌کانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که خاوه‌نى بۆچوون و تێگه‌یشتنى سه‌ربه‌خۆى خۆى بێت و جیاى بکاته‌وه له هاوپیشه‌کانی. به‌تایبه‌ت، له بابه‌تى شه‌رع و راڤه‌کردنى ده‌قه‌کاندا، جیاوازتر له زاناکانی تر راشکاوانه راوبۆچوونى خۆى گه‌ڵاڵه‌کردووه
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، توێژینه‌وه‌که هه‌وڵده‌دات تێگه‌یشتنى ئه‌و زانایه سه‌باره‌ت به‌پێناسه‌و ماناى فه‌لسه‌فه له رێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى (سێ به‌رهه‌م)یه‌وه شرۆڤه‌بکات