رۆژی سێشه‌ممه 16-11-2021، تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه ده‌کرێته‌وه
له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چالاکییه‌کانى تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 16-11-2021، (تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه له که‌مپی نوێی زانکۆى سلێمانی-به‌رده‌م کتێبخانه‌ی گشتی)، ده‌کرێته‌وه و له رۆژانی 16 و 17 و 18-11-2021، چه‌ند چالاکییه‌کى تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا و هۆشیاریى ژینگه‌یی پێشکه‌ش ده‌کرێن
(تونێلى هۆشیاریى له‌باره‌ى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌واوه) له پاشماوه‌ى ماده به‌کارهاتووه‌کانى وه‌کو پلاستیک و نایلۆن دروستکراوه، هه‌ر له تونێله‌که‌دا چه‌ند بابه‌تێک له‌باره‌ى هۆشیاریى ژینگه‌ییه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو
پڕۆژه‌ى تاوتوێکردنى گۆڕانکارییه‌کانى که‌شوهه‌وا، له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له عیراق- (وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا)، فه‌ند ده‌کرێت و پڕۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شه له‌نێوان ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى سلێمانى و رێکخراوى ئارت پله‌س و پارێزه‌رانى ئاو له عیراق
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژه و چالاکییه‌کانه‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه