پڕۆژه‌ی (به هه‌ره‌وه‌زی)، پڕۆژه‌یه‌کی فره ره‌هه‌نده و وه‌ک ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی-یه‌وه پێشنیازکراوه بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی گونده‌کانی کوردستان پڕۆژه‌ی (به هه‌ره‌وه‌زی)، له‌لایه‌ن توێژه‌رانی ده‌سته‌ى کوردستانى-یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به هاوکاریی که‌سانی خۆبه‌خش و ئه‌ندامانی رێکخراوه ناحکومییه‌کان و خوێندکاران و دانیشتووانی گونده‌کان له که‌سایه‌تی به ته‌مه‌ن و ژنان و گه‌نجان، جێبه‌جێده‌کرێت و پێکه‌وه هه‌موو به هه‌ره‌وه‌زیی کارده‌که‌ن بۆ راپه‌ڕاندنی کاروباره‌کانی پڕۆژه‌که، هه‌ریه‌ک له‌م گروپانه زانیارییه‌کان له‌نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن له‌پێناوی جێبه‌جێکردنی ئیش و کاره‌کانی پڕۆژه‌که به باشترین شێوه
پڕۆژه‌ی (به هه‌ره‌وه‌زی)،کارده‌کات له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌کانی (کشتوکاڵ، که‌له‌پووری کلتووری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و خوێندن، ژینگه) و گه‌شه‌پێدانی ئاستی هۆشیاری له هه‌ریه‌ک له‌و بوارانه‌دا
بۆ زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه