ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆی جیهان-سلێمانی، کار له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌که‌ن
رۆژی 9-1-2022، پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پێشوازیکرد له پ.ی.د.ئومێد ره‌فیق فه‌تاح سه‌رۆکى زانکۆی جیهان-سلێمانی و وه‌فدێکی هاوڕێی
له دیدارێکدا که پ.ی.د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ى کوردستانى،پ.ی.د.نه‌وفل به‌هجه‌ت محه‌مه‌د سه‌رۆکى به‌شى ئای تی له ده‌سته‌ى کوردستانى، د.شنه شه‌ریف عه‌بدوڵڵا و د.شاخه‌وان عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا و د.زانا جه‌مال که‌ریم مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، م.ی.هێمن ره‌شید ئاغا به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری له زانکۆی جیهان-سلێمانی و سادق که‌ریم عومه‌ر خوێندکاری ماسته‌ر، ئاماده‌یبوون، گفتوگۆکرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش
هه‌ر له دیداره‌که‌دا ئه‌وه‌خرایه‌ڕوو که زانکۆی جیهان-سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی (ئۆڵد دۆمینیۆن) له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پرۆپۆزه‌ڵ پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی کرداریی تایبه‌ت به: (چۆنێتی که‌مکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی کاره‌ساتی ژینگه‌یی و پێشکه‌شکردنی ستراتیژه‌کانی به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌ی ئاو)، که له‌لایه‌ن رێکخراوی (ئایرێکس)ی ئه‌مریکییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت
وه‌فدی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا: خۆشحاڵ ده‌بین ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ک لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار هاوبه‌ش بێت له جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و به‌رده‌وام بوونی له ئایینده‌دا، که له ئه‌نجامدا خزمه‌تێکی گه‌وره به پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت له بواره‌کانی ژینگه و ئاوی سه‌ر زه‌ویدا
وه‌فدی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستیش ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو که به هه‌موو جۆرێک هاوکار و پشتیوان ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌که
پاشان وه‌فدی زانکۆی جیهان-سلێمانی، سه‌ردانی چه‌ند تاقیگه‌یه‌کی ده‌سته‌ی کوردستانی کرد