لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (بەڕێوەبردن و سەرخستنی پڕۆژەكان)، بۆ بەڕێز مامۆستا شاخەوان میرزا راوێژكار لە بواری تازەگەریی ئای تی و خستنەگەڕی داتا و باشكردنی پڕۆسەی بەڕێوەبردن، بەڕێوەچوو

لە سیمینارەكەدا كە رۆژی 16-1-2022، بەڕێوەچوو، مامۆستا شاخەوان میرزا، سەرەتا تیشكی خستەسەر پێناسەی پڕۆژە و بەشەكانی كە لە بواری ئەكادیمیدا باسكراون، پاشان ئەو رێوشوێنانەی روونكردەوە كە پێویستن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك بەشێوەیەكی سەركەوتوو كە بەكارهێنەرەكانی لێی رازی بن

هەروەها چۆنێتی بەڕێوەبردن و نەهێشتن یان رێگاکانی کەمکردنەوەی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکان باسکران و گفتوگۆیان لەسەر کرا

لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە