ئەمڕۆ چوارشەممە 11-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (پاتری هایدرۆ)، بۆ بەڕێز مامۆستا ئەژین كەمالەدین محەمەد مامۆستا لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، مامۆستا ئەژین كەمالەدین محەمەد، ئەوەی خستەڕوو: پاتری هایدرۆ، شێوازێكە بۆ خەزنكردنی وزەی خۆر بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا، ئێستا لە جیهاندا وەكو پڕۆژەیەكی ستراتیجی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و هەوڵ دەدرێت لەمبوارەدا ببێتە جێگرەوەی وێستگە نەوتی و غازییەكان
 
هەر لە سیمینارەكەدا بە وردی شێواز و گرنگی بەكارهێنانی پاتری هایدرۆ روونكرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نموونە خرانەڕوو
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە