ئەمڕۆ چوارشەممە 11-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (خانەی وزەبەخش)، بۆ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.نەوفل بەهجەت محەمەد سەرۆكی بەشی ئای تی لە دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
   لە سیمینارەكەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.نەوفل بەهجەت محەمەد، ئاماژەی بەوەدا: خانەی وزەبەخش، جۆرێكی نوێیە لە جۆرەكانی پاتری و بە هایدرۆجین ئیش دەكات، هەروەها تیشكی خستەسەر سوودەكانی خانەی وزەبەخش و وتی: خانەی وزەبەخش دوانۆكسیدی كاربۆن دروست ناكات، هاوڕێی ژینگەیە، شێوازی بەكارهێنانی زۆرە
 
  هەر لە سیمینارەكەدا زیانەكانی خانەی وزەبەخش خرایەڕوو، ئاماژەبەوەدرا: ئەو ماددانەی لە دروستكردنی خانەی وزەبەخشدا بەكاردێن، نرخیان بەرزە، هەندێكجاریش لە كاتی بەكارهێنانیدا كێشە دروست دەبێت لە بوارەكانی خەزنكردن و  گواستنەوەدا، هەروەها بواری چاككردنەوەی كەمە
 
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، شێوازەكانی بەكارهێنانی خانەی وزەبەخش خرایەڕوو
 
  لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە