Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (چارەسەری كێشەی بە ئەنجام نەگەیشتن لە ئەلگۆریسمی (سی ئێس ئۆ)دا بەڕێوەچوو

رۆژی یەكشەممە 22-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (چارەسەری كێشەی بە ئەنجام نەگەیشتن لە ئەلگۆریسمی (سی ئێس ئۆ)دا، بۆ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئارام مەحمود ئەحمەد مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئارام مەحمود ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا: ئەلگۆریسمی (سی ئێس ئۆ) بۆ چارەسەری زۆرێك لە كێشەكان بە كاردەهێنرێت لە بوارەكانی ئەندازیاری و پزیشكی و كیمیایی و …هتد، وتیشی: ئەم ئەلگۆریسمە لاسایی هەڵسوكەوتی پشیلە دەكاتەوە بۆ گەڕان بە دوای چارەسەردا
 
هەر لە سیمینارەكەدا ئەوەخرایەڕوو: ئەلگۆریسمی (سی ئێس ئۆ) كێشەیەكی گەورەی هەیە كە پێیدەوترێت بە ئەنجام نەگەیشتن، بەڵام لە رێگەی كۆمەڵێك هاوكێشەی بیركارییەوە ئەم كێشەیە چارەسەر كراوە و لە توێژینەوەیەكدا و لە ژێر ناونیشانی (دی سی ئێس ئۆ) بڵاوكراوەتەوە  و ئەنجامی زۆرباشی بەدەستهێناوە
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link: