Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (پشكنینی پێشوەختە بۆ دیاریكردنی گرێ و شێرپەنجەی مەمك) بەڕێوەچوو

 
رۆژی یەكشەممە 22-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (پشكنینی پێشوەختە بۆ دیاریكردنی گرێ و شێرپەنجەی مەمك)، بۆ بەڕێز د.نەرمین ساڵح ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری شێرپەنجە، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، د.نەرمین ساڵح ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا: گرێ و شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان لە نێو خانماندا، وتیشی: شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە شێرپەنجە زۆر باوەكان و هۆكاری مردنی هەزارەها خانمە لە جیهاندا، ئەم نەخۆشییە رەنگە لە پیاوانیشدا دەربكەوێت، بەڵام بە رێژەی كەم
 
هۆكارەكانی توشبوون
 
هەر لە سیمینارەكەدا، هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك خرانەڕوو، لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە درا: كۆمەڵێك هۆكار دەبێتە هۆی توشبوونی گرێی مەمك و شێرپەنجە، وەكو تەمەن، شێوازی ژیان و بۆماوە و هۆرمۆنی ئیسترۆجین  و ژینگە و…هتد
 
رێگەكانی چارەسەر
 
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا رێگەكانی چارەسەر روونكرانەوە و لەوبارەیەوە د.نەرمین ساڵح ئەحمەد رایگەیاند: زوو دەستنیشانكردن و دیاریكردنی جۆرە جیاوازەكانی گرێی مەمك، كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چاكبوونەوە و درێژی تەمەنی نەخۆش، یەكەم هەنگاویش بە پشكنینی خودی كەسەكە  بۆ مەمكەكان دەستپێدەكات لەلایەن خانمانەوە مانگی جارێك لە تەمەنی سی ساڵی بەرەو سەرەوە، هەروەها سەردانی پزیشك و ئەنجامدانی مامۆگرام هەنگاوی دووەمە بە تایبەتی دوای تەمەنی چل ساڵی، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو كەسانەی لە خێزانەكانیان ئەگەری ئەوەیان هەیە كە شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان زۆرباوە، دەبێت زۆر زووتر لە كەسانی دیكە، پشكنینی پێشوەختە بكەن
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە
 
سیمینارەكە  دووبارە پێشكەشكرایەوە
 
شایانی باسە، لە بەر گرنگیی بابەت و ناوەڕۆكی سیمینارەكە و لەسەر داواكاریی بەشێكی زۆر لە ئامادەبووان، ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێز د.نەرمین ساڵح ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری شێرپەنجە، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، دووبارە سیمینارەكەی پێشكەشكردەوە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

Kudamas88 Slot Bonus 25 Kudamas88 lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot lohanslot Kudamas88 Ladangtoto Alkiyan Kudamas88 Mega88 Bangjago88 Ladangtoto2 Asusslot Ferari88