ئەمڕۆ سێشەممە 24-5-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (پێناسی خۆراك)، بۆ بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر بەرائەت جەمیل عەلی مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەچوو
 
لە سیمینارەكەدا، مامۆستای یاریدەدەر بەرائەت جەمیل عەلی، ئاماژەی بەوەدا: پێناسی خۆراك، یان زانیاریی خۆراك، داواكارییەكی بنەڕەتییە بۆ هەموو بەرهەمێكی خۆراك كە تێیدا پێكهاتەكانی بۆ سەرجەم بەكارهێنەرەكانی بەرهەمە خۆراكییەكان لەسەر بەرهەمەكان رووندەكرێتەوە و لە زۆربەی وڵاتان كاری پێدەكرێت
 
هەر لە سیمینارەكەدا، تیشكخرایەسەر ناوەڕۆك و پێكهاتەكانی پێناسی خۆراك، راستییەكانی خۆراك لە پێناسی خۆراكدا، رێگەكانی روونكردنەوە بۆ خوێندنەوەی پێناسی خۆراك، مانا و هێماكانی پێناسی خۆراك، داواكارییە تەندروستییەكان لە پێناسی خۆراكدا، ئاماژەبەوەشدرا: پێویستە هەموو بەكارهێنەرێك لەكاتی بەكارهێنانی هەر بەرهەمێكی خۆراكدا، سوود لە پێناسی خۆراك وەربگرێت
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە