
رۆژی چوارشه‌ممه 1-6-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (به‌ردى ئه‌ندازیاریى وه‌ک رووکارى به‌دیل له ته‌لارسازیى مۆدێرندا)، بۆ به‌ڕێز مامۆستا شیروان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا شیروان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، تیشکی خسته‌ر گرنگیى به‌کارهێنانى به‌ردى سروشتى له ته‌لارسازییدا هه‌ر له سه‌رده‌مانى کۆنه‌وه تائێستا، پاشان ئه‌و هۆکارانه باسکران که ده‌بنه هۆکارى سنووردارکردنى به‌کارهێنانى به‌ردى سروشتى له ته‌لارسازیى مۆدێرندا
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، ئاماژه‌به‌وه‌درا: ته‌کنه‌لۆجیا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه به‌دیلى به‌ردى سروشتى به‌رهه‌م بهێنێت وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ردى سروشتى که سه‌رچاوه‌کانى سنووردارن، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى به‌رهه‌مێکى گونجاوتر بۆ دیزاین و پڕۆژه‌کانى سه‌رده‌مى نوێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند ساڵێکه به‌رهه‌مێکى نوێ خراوه‌ته‌ڕوو به ناوى به‌ردى ئه‌ندازیاریى و له چه‌ند جۆرێکدا خۆى ده‌بینێته‌وه، وتیشی: له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م به‌رده ده‌ستکردانه‌دا تاڕاده‌یه‌کى باش توانراوه خاڵه لاوازه‌کانى به‌ردى سروشتى له‌ڕووى فیزیایى و میکانیکییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌رگایه‌کى نوێ به‌ڕووى ته‌لارسازه‌کاندا بکاته‌وه
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه

