Quick Navigation

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.

لە دەستەی كوردستانی سیمینارێك بە ناونیشانی (هەڵمەتی كوتان دژی كۆڤید 19) بەڕێوەچوو


 
ئەمڕۆ یەكشەممە 5-6-2022، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، سیمینارێك بە ناونیشانی (هەڵمەتی كوتان دژی كۆڤید 19)، بۆ بەڕێز د.ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، بەڕێوەچوو
 
سیمینارەكە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاڵپشتیكردنی كوتان دژی كۆڤید 19 بەڕێوەچوو، هەڵمەتەكەش لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە هاوكاری رێكخراوی یونیسێف، بەڕێوەدەچێت
 
لە سیمینارەكەدا، د.ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، بەشێوەیەكی گشتی تیشكی خستەسەر سەرەتاكانی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هۆكارەكانی بڵاوبوونەوە و رێگەكانی خۆپارێزی، روونكردەوە
 
هەر لە سیمینارەكەدا، دوایین ئاماری توشبوون بە كۆرۆنا، ژمارەی ئەو كەسانەی بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە، دوایین ئاماری خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی خرانەڕوو، هەروەك جۆرەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی و شێواز و رێنماییەكانی بەكارهێنانی ڤاكسینەکان، روونكرانەوە
 
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، گرنگیی (هەڵمەتی كوتان دژی كۆڤید 19)، روونكردەوە و بەپێویستی زانی هەمووان خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، وتیشی: كوتان دژی كۆڤید 19، هۆكارێكی سەرەكییە بۆ كەمبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستانیشدا، بۆیە پێویستە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە زۆرترین كەس خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆ ئەوەی هەموومان هاوكاربین لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها ئەو پڕوپاگەندانەشی رەتكردەوە كە لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە بڵاودەكرێنەوە، لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا: خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، نەك هەر تەنها هۆكارێكی سەرەكییە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵكو لەڕووی تەندروستیشەوە چەندین سوودی هەیە
 
لە كۆتاییشدا لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووانی سیمینارەكەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی سیمینارەكەوە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە

بۆ زانیاریی زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

KISSR Viber Community

To be updated on the events, news, and other activities, please join the Viber community of KISSR via the below link:

Call for Research Project Proposals

Every academic year, Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR) calls for research proposals for co-funding your research projects. Those researchers (PhD, Master, and Bachelor degree holders) who are currently working on research projects/ or have proposals in need of submission are eligible to apply for the fund.

Currently, the call for applications is closed.