
بەڕێز د.كاروان محەمەد رەئوف قەرەداغی ئەندازیاری هایدرۆلۆجی و مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی بڵاوكراوەی سپرینگەر، وەك بەشێكی كتێبێك بڵاوکردەوە
بابەتی توێژینەوەكە لەسەر كێشەی بەڕێوەبردن و فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانییە كە تێیدا بۆ یەكەمینجار پرۆگرام و سۆفتوێر و چەندین تەكنیكی جیۆمات بەكارهاتووە بۆ شیكردنەوەی داتاكان و دیاریكردنی باشترین شوێنی گونجاو بۆ شاردنەوە و ئیدارەدانی زانستیانەی ئەو خاشاكەی كە لە ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی هەیە
دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، دەستخۆشی لە بەڕێز د.كاروان محەمەد رەئوف قەرەداغی ئەندازیاری هایدرۆلۆجی و مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، دەكات و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتر لە كار و چالاكیی زانستیدا بۆ دەخوازێت
لینكی توێژینەوەكە
