ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه 26-6-2022، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به ناونیشانى (پەتای کۆلێرا)، بۆ به‌ڕێز د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو
له سیمیناره‌که‌دا، د.به‌یان حه‌مه‌ئه‌مین فه‌ره‌ج، سەرەتاکانی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرای روونکردەوە. هەروەها تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی توشبوون و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا‌و لەوبارەیەوە ئاماژە بەوە درا کە پیسبوونی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو هۆکارێکی سەرەکییە
هه‌ر له سیمیناره‌که‌دا، کاریگەرییەکانی پەتای کۆلێرا لەسەر تەندروستیی کەسی توشبوو، شێوازەکانی چارەسەر روونکرانەوە و ئاماژە بەوەشدرا: کۆلێرا نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە ئەگەر کەسی توشبوو لە کاتی خۆیدا چارەسەر وەربگرێت
لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا، شێوازەکانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆلێرا و رێگەکانی خۆپارێزیی، خرانەڕوو
له کۆتاییشدا له نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه