ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى چه‌رموو، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنیان ئیمزا کرد
رۆژى یه‌کشه‌ممه 11-9-2022، له سلێمانی، پرۆفیسۆر پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، پێشوازیکرد له پ.ی.د.هه‌ڵه‌ت ره‌شید سه‌رۆکى زانکۆى چه‌رموو، پاشان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و توێژه‌ران و ستافی ئه‌کادیمیی ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی و زانکۆى چه‌رموو، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا کرا
ئامانجى یاداشتی لێکتێگه‌یشتنی نێوان ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى و زانکۆى چه‌رموو، دابینکردنى کورسى خوێندنى باڵا-ماسته‌ر و دکتۆرایه له چه‌ند به‌شێکى زانستی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولایه له بوارى توێژینه‌وه‌ى زانستى و کاری هاوبه‌شدا
ئامانجێکی دیکەی یاداشتنامەکە ئەوەیە کە کاری هاوبەش بکرێت بە مەبەستی پێگەیاندنی کادری ئەکادیمیی پێشکەوتوو لەپێناوی خزمەتکردنی کوردستان بە گشتی و هەردوو دامەزراوەکە بەتایبەت
گرنگیی لێکتێگەیشتنەکە خستنەڕووی ئەو پسپۆڕی و بوارانەیە کە لە هەردوو دامەزراوەکە کاریگەریی تایبەتیان هەیە و زانا و شارەزا پێدەگەیەنن، ئەمەش کاردەکاتە سەر بەرەوپێشبردنی زیاتری پارێزگای سلێمانی بە ئاڕاستەی نەخشەڕێگەی مۆدێرن و دروست بەهۆی پەیوەندیی فراوانی دەستەی کوردستانی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نیودەوڵەتییەکانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا