وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رێنمایى ژمارە (٤) ى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، تایبەت بە رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەردەکات و لە وێبسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە
لە گشتاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتیى خوێندنى تایبەت دەقى رێنماییەکەى ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کردووە بەمەبەستى جێبەجێکردن
بۆ بینینى دەقى رێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە