سه‌ردانى خوێندکارانى قۆناغه جیاوازه‌کانى خوێندن بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌رده‌وامه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانى زانکۆی سلێمانی، زانکۆی ئه‌مریکی-سلێمانی، زانکۆی کۆمار له سلێمانی،له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا و له سێ کاتی جیاوازدا سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد
سه‌ردانی خوێندکارانى قۆناغى سێیه‌می به‌شی شوێنه‌واری کۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له زانکۆی سلێمانی بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى
رۆژی پێنجشه‌ممه 3-11-2022، خوێندکارانى قۆناغى سێیه‌می به‌شی شوێنه‌واری کۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له زانکۆی سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا تارا ساڵح عه‌لى مامۆستای زانکۆی سلێمانی و مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى،سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى-یان کرد
له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خوێندکارانى قۆناغى سێیه‌می به‌شی شوێنه‌واری کۆلێژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان له زانکۆی سلێمانی،پیشانگه‌ی جیۆلۆجی و ژماره‌یه‌ک تاقیگه‌یان له ده‌سته‌ى کوردستانى به‌سه‌رکرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى، د.کاروان محه‌مه‌د ره‌ئوف قه‌ره‌داغى ئه‌ندازیارى هایدرۆلۆجى و مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى و سالار مه‌حمود ئه‌حمه‌د، زانیاریی و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بۆ خوێندکاران خرایه‌ڕوو
سه‌ردانى خوێندکارانى به‌شی شیکاریی نه‌خۆشییه‌کان له زانکۆی ئه‌مریکی-سلێمانی بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه 3-11-2022، خوێندکارانى به‌شی شیکاریی نه‌خۆشییه‌کان له زانکۆی ئه‌مریکی-سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دکتۆره تریڤا محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستاى یاریده‌ده‌ر ئه‌حمه‌د فایه‌ق ئه‌حمه‌د مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، زانیاریی پێویست له‌باره‌ی تاقیگه‌ی پشکنینی کۆرۆنا له ده‌سته‌ی کوردستانی و شێوازی کارکردن له‌ناو تاقیگه‌دا خرایه‌ڕوو
سه‌ردانى خوێندکارانى به‌شی شیکاریی نه‌خۆشییه‌کان له زانکۆی کۆمار له سلێمانی بۆ ده‌سته‌ى کوردستانى
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 10-11-2022، خوێندکارانى به‌شی شیکاریی نه‌خۆشییه‌کان له زانکۆی کۆمار له سلێمانی، سه‌ردانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یان کرد و تاقیگه‌کانی پشکنینی کۆرۆنا و سکانین ئه‌لیکترۆن مایکرۆسکۆب له ده‌سته‌ی کوردستانی به‌سه‌رکرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستاى یاریده‌ده‌ر ئه‌حمه‌د فایه‌ق ئه‌حمه‌د و هێمن محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، زانیاریی پێویست خرایەڕوو




