وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له چوارچێوه‌ى ڕێنماییه‌کاندا سێ پۆست به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕاده‌گه‌ێنێت
پۆسته‌کان
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجی
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ته‌ندروستى و بایۆمیدیکڵ و ژینگه
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانسته سروشتیه‌کان و کشتوکاڵ و ئه‌ندازیاری
مه‌رجه‌کان
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دکتۆرا بێت
نازناوى زانستى له پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر که‌متر نه‌بێت
خزمه‌تى زانکۆیى له (١٠) ده ساڵ که‌متر نه‌بێت
تێبینییه‌کان
ئه‌و به‌ڕێزه‌ى داواکارى پێشکه‌ش ده‌کات، باشتره دید و بۆچوون و به‌رنامه‌ى کارى خۆى پێشکه‌ش بکات بۆ به‌ره‌و پێشبردنى زانکۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ى که پۆسته‌که وه‌رده‌گرێت
زانینى زمانى ئینگلیزى و شاره‌زایى له به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایى بڵاوکردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى، هه‌لى زیاتر بۆ پێشکه‌شکار ده‌ڕه‌خسێنیت
دواکات بۆ پێشکه‌شکردن (سى ڤى یه‌که‌ى) ، (پوخته‌ى ڕاژه‌که‌ى) ، ( یه‌که‌مین فه‌رمانى زانکۆیى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینه‌وه زانستیه بڵاوکراوه‌کان)، کۆتایى ده‌وامى ڕێکه‌وتى (2022-12-1) ، ڕۆژى پێنچ شه‌ممه له‌م به‌سته‌ره
(https://forms.gle/EgMKfx5okuK1Rs6N8)
ده‌بێت
پێویسته پوخته‌ى ڕاژه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى زانکۆ په‌سند کرابێت
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه
وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆستی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى ڕاگەیاندووە (gov.krd)